ئاسیاخوله‌کانی دیکە

فیفا ئێران ناچار دەکات ڕێگە بە هاندەری ئافرەت بدەن بۆ نێو یاریگاکان

یاریگا- جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا، ڕاگەیاندراوێکی دەرکرد لە بارەی بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو ڕێگرییەی لە ئامادەبوونی ئافرەت دەکرێت لە نێو یاریگاکانی ئێران.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “لە یەکێتی تۆپی پێی ئێران و بەرپرسانی ئەو وڵاتە هیوا دەخوازم کە وەڵامی داواکارییە بەردەوامەکانمان بدەنەوە پەیوەست بە لابردنی ئەو پرسە نەخوازراوە. لە ماوەی ڕابردوودا چ خۆم یاخود کارگێڕیی فیفا قسەمان لەگەڵ کردوون و لە ئێستاشدا شاندێکمان ناردووە بۆ ئێران و هیواخوازی بیستنی وەڵامی دڵخۆشکەرین. ئێمە لە هەنگاوەکانی کۆتایی هێنان بەم پرسە تێگەشتمان هەیە، باری ئاشتی و ئاسایشیش لەبەرچاو دەگرین. دەبێت پێشڤەچوونی ئەرێنی هەبێت لەم دۆسییە و پێش یارییەکەی ئێران لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو.”

10ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردەی ئێران لەنێو خاکی خۆی پێشوازی لە کەمبۆدیا دەکات لە میانی یارییەکانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button