ئه‌ڵمانیائیسپانیا

سەرۆکی بایەرن هێرشدەکاتە سەر تێر شتیگن

یاریگا-ئولی ئۆنیس سەرۆکی یانەی بایەرن میونشن وەڵامی ئەو هەواڵانە دەداتەوە کە داوای جێگرتنەوەی مانوێل نۆیەر دەکەن بە مارک ئەندرێ تێر شتیگن لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

ئۆنیس باسەکە بە سیاسی دەکات و  بۆ SPORT1 وتی “ئەمە لە نوکتە دەچێت کە دەڵێن شتیگن باشترە. میدیاکانی بایەرن خراپ مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە دەکەن و میدیاکانی رۆژئاوای ئەڵمانیاش زۆر بە توندی پشتیوانی شتیگن دەکەن وەک ئەوەی ١٧ جامی جیهانی بردبێتەوە. ناشبینم میدیاکانی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا هیچ بەرگرییەک لە نۆیەر بکەن. شتیگ هیچ مافێکی نیە لەبری نۆیەر یاری بکات و گۆڵپارێز وەک هێڵەکانی دیکە نیە بەردەوام گۆڕانکاری تێدا بکەیت. دەبێت بە روونی و بە بەرزی بووترێت کە نۆیەر گۆڵپارێزی یەکەمی ئەڵمانیایە و ساڵانێکی زۆرە باشترین گۆڵپارێزی جیهانە”.

تادێت لە نێو هاندەران و میدیاکان پشتیوانی بۆ شتیگن زیاتر دەبێت پاش ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کە دواینیان یاری بەرامبەر دۆرتموند بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button