چامپیۆنزلیگ

پۆچەتینۆ: یاریزانەکان رێزیان لە پلانی یارییەکە نەگرت

یاریگا-ماوریسیۆ پۆچەتینۆ توڕەیە لە یاریزانانی یانەکەی پاش ئەوەی بردنەوەیان گۆڕییەوە بە بەرامبەربوون لە یاری دژی ئۆڵیمپیاکۆس لە خولی پاڵەوانەکان.

سپێرز لە نیوەی یەکەمدا بە دوو گۆڵ لە پێش بوو بەڵام یانە یۆنانیەکە توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە.  ماوریسیۆ وتی “پێم وایە هۆکارەکەی روونە، کاتێک بەو رژدییەوە یاری ناکەین کە پێویستە بۆ پاڵەوانێتییەکی وەها گەورە، تووشی کێشە دەبین. مەبەستم لە کوالیتی یاریزانەکان نیە بەڵکو لە نەبوونی سەرنج و ووردی و نیشاندانی هێزە.  ئەوەی بێ هیوام دەکات ئەو جیاوازییە گەورەیە ئەمشەو نیشانیاندا بەراورد بە یارییەکەی کریستاڵ پاڵاس و زۆر بێ هیوام لە هەمووان. لە سەرەتا پلانێکمان هەبوو بەڵام ئەوان رێزیان نەگرت”.

تۆتنهام لە یەک کۆمەڵەدایە لەگەڵ ئۆلیمپیاکۆس،بایەرن میونشن و رێد ستار و یاری داهاتوویان بەرامبەر بایەرنە لە یاریگای خۆیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button