ئیتاڵیاگرنگترین

رۆناڵدۆ بە دووای سێ کچ دا دەگەڕێت

یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدوای دوو کەس دا دەگەڕێت کە لە منداڵیدا یارمەتیان داوە و ئێستا دەیەوێت چاکەکەیان بداتەوە.

کریس یەکێک لە ناودارترین و دەوڵەمەندترین وەرزشکارەکانی جیهان  لە دیمانەیەکدا بۆ ئای تی ڤی وتی ”

کاتێک منداڵبووم لە تەمەنی ١١ یان ١٢ ساڵدا، پارەمان نەبوو وە لە یانەی لیشبۆن  لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکان لە شوێنێک دەژیاین. خێزانەکەم سێ مانگ جارێک دەبینی لە مادێیرا و ماوەیەکی زۆر سەخت بوو. شەوان درەنگ دەورووبەری ١٠:٣٠ و ١١ برسیمان بوو دەچووینە مەکدۆناڵدێک  کە بەرامبەرمان بوو، لە درگای دوواوە پێمان دەوتن هیچ بەرگەرێکتان ماوە بماندەنێ ؟ ئێدنا لەگەڵ دوو کچی دیکەدا ناوازەبوون (زۆر هاوکاریان کردین). دواتر زۆر هەوڵمدا نەمتوانی بیاندۆزمەوە و بە زۆر کەسیشم وتووە  لە پۆرتوگال و ئەنجامی نەبووە. ئەو شوێنەی کاریان لێدەکرد داخرا بەڵام هیوادارم لە رێگەی ئەم پەیامەوە بیاندۆزمەوە. ئەوە زۆر دڵخۆشم دەکات و دەمەوێت بانگهێشتی ماڵەوەیان بکەم و بەیەکەوە ژەمێک بخۆین. هەرگیز لەیادم نەچێت ئەوەی بۆیان کردم لەو سەردەمەدا”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button