عێراقکوردستانگرنگترین

بەپەلە: ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانى دواگەڕى خولى تازە پێگەیشتوانى کوردستان

دواى ئەوەى لە ڕۆژانى پێشوودا دواگەڕى یارییەکانى خولى تازە پێگەیشتوانى کوردستان بەڕێوەچوو و ئەنجامە سەیرەکانى بووە جێگەى نارەزایی و تانە لێدان، یەکێتى تۆپى پێی کوردستان لێکۆڵینەوەى لە دۆخەکە کردوو و کەمێک پێش ئێستاش ئەنجامى کۆتایی ڕاگەیاند.

کەمێک پێش ئێستا فیدراسیۆنى یەکێتى تۆپى پێی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆنامەوانیدا ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانى راگەیاند و بڕیاردرا یانەى جیهان بۆ پلەکانى خوارەوە دابەزێت و بۆ ماوەى دوو ساڵیش لە خولەکان سڕکرا و ناتوانێت یارى بکات. ئەمە جگە لەوەى کە پێژماردنى بڕى١٠ میلۆن دینار بەسەر یانەکەدا سەپێنرا.

دەربارەى ئەوەیشى کە کێ وەک پاڵەوانى خولەکە دەناسرێت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریداوە کە گشت ئەنجامەکانى ئەم وەرزەى خولەکە هەموار ناکرێت و هەڵدەوەشێنرێتەوە و هیچ یانەکە پاڵەوان نییە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامى دەبێت.

رووداوەکانى دواگەڕى یارییەکانى خولى تازە پێگەیشتوانى کوردستان چەند رۆژێک بوو جێگەى باسى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوو، بەتاییەتیش ئەنجانى یارییەکەى پێشمەرگەى سلێمانى و جیهان کە بە (١٧-١) لەبەرژەوەندى پ.سلێمانى بەکۆتا هات.

-پوختەى رووداوەکان:

بابەتی زیاتر

Back to top button