ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ئەبراهام: توڕەیی دۆڕانەکەمان بە لیڤەرپوول دەڕێژین

یاریگا-تامی ئەبراهام دەڵێت توڕەیی شکستەکەیان بەرامبەر ڤالێنسیا لە لیڤەرپوول دا بەتاڵ دەکەنەوە.

شەوی رابردوو چێڵسی و لیڤەرپوول هەردووکیان لە چامپیۆنزلیگ تووشی شکست هاتن بەرامبەر ڤالێنسیا و ناپۆلی. رۆژی یەکشەمەی داهاتووش هەردوو یانە ئینگلیزییەکە لە پریمەرلیگ رووبەرووی یەکدەبنەوە.

ئەبراهام وتی “یارییەکەی یەکشەممە تاقیکردنەوەی بەهێزی کەسایەتی ئێمە دەبێت، وە توڕەییمان لە لیڤەرپوول بەتاڵ دەکەینەوە. زۆر پەستین لە شکستەکە بەڵام هێشتا پێنج یاری دیکە ماوە لە خولی پاڵەوانەکان و دەبێت ئەوان ببەینەوە”.

لیڤەرپوول لە پریمەلیگ لە پێشەنگی خولەکەدایە و چێڵسیش لە پلەی شەشەمدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button