چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئامارەکانی هالاند لەمساڵدا شێتانەن

یاریگا-شەوی رابردوو لە یەکەم گەڕی وەرزی نوێی خولی پاڵەوانەکاندا  ئێرلینگ براوت هالاند ناوی چووە مێژووی پاڵەوانێتییەکە پاش تۆمارکردنی هاتریک لە یەکەم یاری خۆیدا.

هالاند تەمەنی تەنها ١٩ ساڵە و لە یاری شەوی رابردوو رێدبوڵ ساڵزبۆرگ بەرامبەر گینک لە یەکەم یاری خۆیدا هاتریکی تۆمارکرد، بەوەش بوو بە سێهەم یاریزان لە مێژوودا بتوانێت ئەوکارە بکات. پێش ئەو تەنها  واین روونی و راول ئەنجامیان داوە.

جگە لەمانە نەرویجییەکە بەهرەمەندەکە لەم وەرزەدا دوای تەنها نۆ یاری، ئەمە چوارەم هاتریک بوو تۆماری بکات، بە کۆی گشتی توانیویەتی ١٧ گۆڵ تۆماربکات و پێنج گۆڵ دروست بکات!

سەرنجێکی دیکە لەسەر ئەم یاریزانە ئەوەیە ئۆلی گونار سۆڵشایەر گواستییەوە یانەی مۆڵد لە نەوریج بەر لەوەی سۆڵشایەر مۆڵد بەرەو یونایتد جێبهێڵێت، هەربۆیە رۆژنامەی میرەر پێی وایە یونایتد دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی و لە ئێستادا چاودێری ئاستی ئەو یاریزانە دەکەن.

ئێرلینگ لە هاوینی ئەمساڵ بوو کاتێک لە جامی جیهانی خوار ٢٠ ساڵدا لە یەک یاریدا بۆ نەرویج توانی نۆ گۆڵ تۆماربکات بەرامبەر هۆندوراس.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button