ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

توخێل: بەنزیمە باشترین هێرشبەرە کە نرخی نازانرێت

یاریگا-تۆماس توخێل راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان دەڵێت کەریم بەنزیمە یاریزانێکی ترسناکە و باشترین هێرشبەری جیهانە کە نرخی نازانرێت.

توخێل بەر لە یارییەکەی ئەمشەوی پاریس و مەدرید سەبارەت بە بەنزیمە وتی “بەنزیمە لەوەدەچێت ٢٥ ساڵ بێت لە مەدرید بێت، بینیمان بەرامبەر لیڤانتی و یاریزانێکی ترسناکە. ئەو باشترین هێرشبەری جیهانە کە وەک پێویست نرخی نازانرێت. بەرگریکردن بەرامبەری زۆر زەحمەتە چونکە تەنها هێرشبەری ژمارە نۆ نیە، بەڵکو لە هەموو باڵەکان و لە هەموو لایەک دەبینرێت، ئەو تایبەتمەندی زۆرە و دەتوانێت تۆپی بەرزیش بە جوانی ئاراستە بکات، لەوە زیاتر بڵێم چی ؟”.

یارییەکەی پاریس و مەدرید لە هەفتەی یەکەمی خولی پاڵەوانەکانە و کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button