ئیسپانیائینگڵته‌رابازاری گواستنه‌وه‌گرنگترین

نرخی ئیریکسن بۆ ڕیاڵ مه‌درید دیاریکرا

یاریگا-ڕۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی ئاشکرایکردووه‌، سه‌رۆکی یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی دانێل لیڤی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆی دیاریکردووه‌ وه‌ک نرخی فرۆشتنی ئیریکسن به‌یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.

ڕۆژنامه‌که‌ ئه‌وه‌شی ئاشکراکردووه‌ کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی زۆر ئاره‌زوو ده‌کات یاری بۆ ڕیاڵ مه‌درید ئه‌نجام بدات و ئاماده‌یه‌ ئاسانکاری بکات تا بۆنده‌که‌ی به‌سه‌رکه‌وتووی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا ئه‌نجام بدات.

جێگای باسه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زیدانی فه‌ڕه‌نسی بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی کردنی یانه‌ی شاهانه‌، یانه‌که‌ له‌ ئێستادا که‌وتۆته‌ خۆی تا کۆمه‌ڵێک گرێبه‌ستی باش واژوبکات بۆ دووباره‌ بنیات نانه‌وه‌ی تیپه‌که‌ی له‌ وه‌رزی نوێدا و هه‌ر بۆیه‌ چاوره‌روان ده‌کرێت له‌م هاوینه‌دا گرێبه‌ستی گه‌وره‌ ئه‌نجام بده‌ن.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close