ئه‌مریکائه‌وروپاوه‌رزشه‌کانی دیکە

حەبیب: تیشێرتەکەی داستنم فرۆشتووە و ئەمەش نرخەکەیەتی

یاریگا- حەبیب نورموحەمەدی پاڵەوانی یاریەکانی هونەرە جەنگییە تێکەڵاو ناسراو بە MMA فرۆشتنی تیشێرتی دوایین ڕکابەری ڕاگەیاند کە بۆ کاری خێرخوازیی لەبەری کردبوو.

حەبیب لە ئینستاگرامەکەی خۆی نووسیویەتی: “وەک پێشتریش دەزانن، تیشێرتەکەی داستن پۆیرێرم فرۆشتووە بە نرخی 100 هەزار دۆلار و پارەکەشم ناردووە بۆ ڕێکخراوە خێرخوازییەکەی داستن، بەڵام کڕیارەکە نەویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت. خۆشحاڵم کە پارەکە دەچێتە خزمەتی خەڵکانێک کە پێوستیان پێیەتی.”

ئەوە لە کاتێکدایە پێش چەند ڕۆژێک باوکی پاڵاوەنە مووسڵمانە ڕووسییەکە ئاشکرای کردبوو کە تیشێرتەکە بە نرخێکی بەرز فرۆشراوە.

7ی ئەم مانگە لە ئەبوو زەبی ئیمارات حەبیب لەگەڵ داستنی ئەمریکی ڕووبەڕوو بوونەوە، یارییەکە بە خۆبەدەستەوەدانی داستن کۆتایی هات و بەوەش حەبیب کۆی بردنەوەکانی گەیاندە 28 بردنەوە بەبێ هیچ دۆڕاندنێک. دوای یارییەکەش حەبیب وەسفی ئەمریکییەکەی کرد و بە یەکێک لە ڕکابەرە بەڕێزەکانی وەسف کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button