ئیتاڵیا

مۆراتی: سینسی شنایدەرم بیر دەخاتەوە

یاریگا- ماسیمۆ مۆراتی سەرۆکی پێشووتری یانەی ئینتەر میلان باسی ئاستی ستیڤانۆ سینیسی کرد و سەرسامی خۆی بە تواناکانی پیشان دا.

مۆراتی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: “من زۆر خۆشحاڵم بەو ئاستەی سینسی پێشکەشی دەکات. خۆشحاڵیشم ئینتەر لە سەر دەستی کۆنتی ئەو ئاستەی هەیە. شتانێک بنەڕەتی کە گرنگن، لە یانەکەدا بوونی هەیە تا ئەنجامی ئەرێنی پێ بەدەست بهێنن. کۆنتی ڕاهێنەرێکی نایابە و توانیویەتی ڕۆحیەتێکی جەنگاوەریی ببەخشێتە ئینتەر. وای بۆ نەدەچووم سینسی بەو شێوەیە دەربکەوێت. ئەو خێرایە و زیرەکیشە، شنایدەرم بیر دەخاتەوە.”

سینسی لە گواستنەوەکانی هاوینەدا لە یانەی ساسۆلۆوە بەشێوەی خواستن ڕووی کردە ئازۆری، لەگەڵ مەرجی کڕینی یەکجارەکیی لە کۆتایی وەرزدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button