ئیتاڵیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

لیڤەرپوول داوا لە هاندەرانیان دەکات درێس و رەنگی یانەکە نەپۆشن

یاریگا-یانەی لیڤەرپوول داوا لە هاندەرانی دەکات لە هۆتێلەکانیان بمێننەوە و درێسی یانەکە نەپۆشن لە شاری ناپۆلی بەر لە یاری ئەمشەوی نێوان لیڤەرپوول و ناپۆلی.

دواین جار رێدز سەردانی ئەو شارەیان کرد،  لە ساڵی ٢٠١١دا بوو تێیدا توندوتیژی و ئاژاوەی لێکەوتەوە تا ئاستی شەڕەچەقۆ دوای ئەوەی گروپێکی هاندەرانی ناپۆلی رایانگەیاند راوی هاندەرانی لیڤەرپوول دەکەن!

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە “خواردن و خواردنەوەتان با لە هۆتێلەکەدا بێت، بە کۆمەڵ مەچنە دەرەوە و بەتەنهاش لە شوێنی چۆڵدا مەبن. درێس و رەنگ یانەکە مەپۆشن لە دەرەوەی یاریگا، بە پاسی دیاریکراو راستەوخۆ بچنە یاریگا و دوور مەکەونەوە”.

یارییەکەی ئەمشەوی نێوان هەردوو یانە لە یەکەم هەفتەی خولی پاڵەوانەکاندایە کە تێیدا لیڤەرپوول و ناپۆلی و گینک و ساڵزبۆرگ کەوتوونەتە یەک کۆمەڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button