چامپیۆنزلیگ

سزای سڕکردنەی نێیمار بۆ چامپیۆنزلیگ کەمکرایەوە

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا رایگەیاند سزاکەی نێیمار داسیلڤا کەمکراوەتەوە بۆ دوو یاری لە خولی پاڵەوانەکان دا.

پارساڵ دوای کرانە دەرەوەی پاریس دا لە خولی پاڵەوانەکاندا، نێیمار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سوکایەتی بە ناوبژیوان کرد و بەوهۆیەوە سێ یاری راگیرا سەرەڕای ئەوەی بەهۆی پێکان بەشدارنەبوو لەو یارییەدا. بەڵام دوای مانەوەی نێیمار لە پاریس،  یانە فەڕەنسییەکە تانەی لە بڕیارەکەدا و سەرەنجام کەمکرایەوە بۆ دوو یاری.

بەمەش ناوبراو دەتوانێت لە یاری سێهەمی قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر کلەب بروگ یاری بکات بەڵام لە یاری سبەی شەو بەرامبەر ریاڵ مەدرید، دواتریش بەرامبەر گاڵاتەسەرای دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button