ئیسپانیاگرنگترین

هازارد: لە ئینگلتەرا هاندەری راستەقینە کەمە

یاریگا-ئێدین هازارد باسی جیاوازی هاندەران دەکات لە ئینگلتەرا و ئیسپانیا.

ئەستێرە بەلجیکییەکە ئەم هەفتەیە گەڕایەوە یاریگاکان و یەکەم یاری فەرمی خۆی بۆ مەدرید ئەنجامدا، ناوبراو لە پرسیارێکدا سەبارەت بە بەراوردی هاندەران لە یانەکەی پێشوویی و ئێستا وتی “هاندەرانی ئێرە بەڕاستی هاندەرن، لە ئینگلتەرا هاندەر کەمە.خەڵک لەوێ حەزیان لە تۆپی پێ یە بە گەنج و بەتەمەن و هەرزەکار بەڵام  یانەکان هاندەری سەرسەختیان نیە. کە لە چێڵسی بووم کاتێک دەدۆڕاین دڵتەنگ دەبووین و هاندەرانیش بەهەمان شێوە، بەڵام هەستت نەدەکرد کارەساتە ئەگەر بدۆڕێیت، بەڵام لێرە هەمووان چاوەڕێی ئەوەت لێدەکەن خولی پاڵەوانەکان هەموو ساڵێک ببەیتەوە، پێم وایە ئەوە هۆکاری ئەوەشە ئەو یانەیە زۆرترین جار جامەکەی بردووەتەوە”.

هازارد و مەدرید لە یەکەم هەفتەی خولی پاڵەوانەکاندا، شەوی چوارشەممە روبەرووی پاریس دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button