ئه‌ڵمانیا

کۆتینهۆ: لە بایەرن دڵخۆشترم وەک لە بارسا و لیڤەرپوول

یاریگا-فیلیپ کۆتینهۆ دان بەوەدا دەنێت لە ریزەکانی باڤاری ئاسوودەترە وەک لە یانەکانی پێشووی.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە بووە یەکێک لە گرانترین یاریزانانی مێژوو کاتێک پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەکان سەرکەوتوونەبوو لەگەڵ ئەو یانەیەدا. ئێستا بە خواستن گوێزراوەتەوە بۆ بایەرن میونشن و ناوبراو لەوبارەیەوە بۆ سکای وتی “لە چەند رۆژی سەرەتا تەنها دامەزراوە و یاریگایان نیشاندام و بە ستاف و یاریزانەکانیان ناساندم. هەموو رۆژێک هەست دەکەم بەرەو باشتر دەچم و زۆر دڵخۆشم. لە بایەرن زیاتر وەک یەک خێزانین بەراورد بە یانەکانی پێشووم. هەرچەند لە لیڤەرپوولیش هاوشێوەبوو بەڵام هەر لێرە زیاتر هەستی پێدەکرێت”.

کۆتینهۆ دوای چوار یاری هێشتا بەدوای یەکەم گۆڵ یاخود ئەسیست دا دەگەڕێت لەگەڵ بایەرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button