ئیسپانیا

یاریزانانی ڤالێنسیا بەهۆی گۆڕینی راهێنەر بایکۆی میدیایان کردووە

یاریگا-جارێکیتر یاریزانانی ڤالێنسیا ئامادەنەبوون لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکاندا و ئەمەش قوڵبوونەوەی کێشەکانی یانەکە دووپات دەکاتەوە.

ڤالێنسیا دوور لە چاوەڕوانییەکان مارسێلینۆی راهێنەری دوورخستەوە بەدەر لە خواستی یاریزانان و هاندەران، ئەوەش ناڕەزایی و توڕەبوونی یاریزانانی لێکەوتۆتەوە و تا ئەو ئاستەی نایانەوێت لە پاڵ سیلادێسی راهێنەری نوێ، بەشداری پرێس کۆنفرانسەکان بکەن.

سیلادێس کە پێشتر تەنها کاری یاریدەدەری کردوووە، کرایە راهێنەری ڤالەنسیا و لە یەکەم یاریدا ٥-٢ تووشی شکست هاتن، ئەمە لە کاتێکدا راهێنەرەکەی پێشویان توانیبووی جامی شای ئیسپانیایان لە وەرزی رابردوو بۆ بەدەست بهێنێت و ڤالەنسیاش بگەیەنێتە خولی پاڵەوانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button