ئاسیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ماندزۆکیج لە جێهێشتنی یۆڤی نزیک دەبێتەوە

یاریگا-ماریۆ ماندزۆکیج نزیک بووەتەوە لە جێهێشتنی یوڤێنتۆس بەرەو خولی قەتەڕی و پەیوەندیکردن بە یانەی غەرافە.

وابڕیارە ئەمڕۆ  بریکارەکەی بگاتە قەتەڕ و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە کۆببێتەوە. بەگوێرەی هەواڵەکانیش غەرافە ئامادەیە ساڵانە شەش ملیۆن یۆرۆ موچە بدات بە هێرشبەرە کرواتییەکە. هەر لە قەتەڕ یانەی رەیان ئامادەیی خۆی دەربڕیووە بە موچەیەکی باشتر گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە بکات.

ماریۆ رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە یارییەکانی وەرزی رابردووی کرواتیا لە جامی جیهانی و یوڤێنتۆس لە ئیتاڵیا بەڵام لەگەڵ هاتنی ماوریزیۆ ساری بەرکەنار خرا و لە لیستی بانگهێشتکراو بۆ خولی پاڵەوانەکانیش دوور خرایەوە و هەروەها چانسی پەیوەندیکردنی بە مانچێستەریونایتد لەدەستدا لە هاوینی ئەمساڵدا بەهۆی داواکاری زۆر لە موچە و شایستەی دارایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button