ئینگلتەرا

کلۆپ باسی قسەکانی بریکارەکەی دەکات لەسەر جێهێشتنی لیڤەرپوول

یاریگا-یۆرگن کلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوول لێدوانێکی بریکارەکەی بە “لێکتێنەگەیشتن”  لە قەڵەم دەدات لەسەر دەنگۆکانی رۆیشتنی راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە ریدز.

مارک کۆسیکی بریکار بە بێ هیچ هەواڵێکی پێشینە لەسەر رۆیشتنی ئەو راهێنەرە بۆ دازن وتبووی “گرێبەستی ئێستای لە ٢٠٢٢ بەسەردەچێت بەڵام لیڤەرپوول دەیەوێت نوێی بکاتەوە، بەڵام دەوەستین و چاوەڕێی گۆڕانی کەش و هەوا دەکەین بزانین کەش و هەوای لیڤەرپوول بە چ ئاراستەیەکدا دەگۆڕێت. نابێت ئەو باسە بە کەم بزانین.  کلۆپ و خێزانەکەی کە لە خەو هەڵدەستن دنیا تاریکە و دوای کار کە یەکتر دەبیننەوە دووبارە دنیا تاریک بووە”.

کاتێک پرسیاری لێدوانەکانی مارک لە کلۆپ کرا ناوبراو وتی “کەش و هەوا هەرگیز هۆکار نەبووە بۆ من یانەیەک هەڵبژێرم، قسەکانی بەتەواوی بۆ پێکەنینە بەڵام نوکتەی ئەڵمانی هەموو کەس لێی تێناگات”.

کلۆپ چوار ساڵە لە لیڤەرپوولە و پاش دوو وەرزی سەرەتای ناجێگیر، سەرەنجام توانی یانەکەی بگەیەنێتە ئاستی باشترینەکان و وەرزی رابردووش چامپیۆنزلیگیان بەرزکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button