ئه‌وروپائیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

هیگواینیش چووە ڕیزی یاریزانە پێکراوەکانی یوڤییەوە

یاریگانێت- ناوی گۆنزالۆ هیگوانیش چووە لیستی ناوی یاریزانە پێکراوەکانی یوڤێنتوسەوە پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە میانی یارییەکانی دەستپێکی چامپیۆنزلیگ.

بەوەش، کێشەیەکی دیکە بەرۆکی خانمەپیرەکەی گرتەوە کاتێک پێشتر دەیناڵاند بەدەست هەبوونی چەند پێکانێکەوە لە ڕیزەکانیدا. لەوانە هەریەکە لە پیانیش، دی چیلیۆ، کۆستا و دانیلۆ.

پێکانی هێرشبەرە ئەرژەنتینیەکە لە ڕانیدا دروست بووە و چاوەڕوانی کۆتا ئەنجامی پشکنینەکان دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە بەشداریکردنی بەرامبەر ڕۆخی بلانکۆس، بەوپێیەی لە ئێستادا وا بڵاو بۆتەوە چانسی یاری کردنی زۆر لاوازە بۆ ئەو ڕووبەڕوو بوونەوەیە.

ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 10ی شەو لەسەر یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ ئەتڵەتیکۆ پێشوازیی لە یوڤی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button