ئیتاڵیا

براکەی دیبالا پەیامێکی هەیە بۆ ساری

یاریگا-گوستاڤۆ دیبالا برای پاولۆی یاریزانی یوڤێنتۆس نیگەران و توڕەیە لە بارودۆخی براکەی لەژێر دەستی ماوریزیۆ ساری.

گوستاڤۆ هاوکات بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانەکەیە دوای یارییەکەی دوێنێ بەرامبەر فیۆرەنتینا کە تێیدا دیبالا یاری پێنەکرا، وتی”کەمانچە ناتوانێت ئاوازێکی جوان بژەنێت ئەگەر یەکێک لە تەلەکانی کەم بێت” کە ئەمەش مەبەستی کەم توانایی سارییە وەکو راهێنەر .

شەوی رابردوو جگە لەوەی دیبالا لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەبوو ، ساری رەتیکردەوە بەشداری پێبکات کاتێک دۆگلاس کۆستا تووشی پێکان هات.

پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە جارێکیتر هەوڵی رۆیشتن بدات لە گواستنەوەی زستانەدا، پاش ئەوەی یانەکانی پاریس سان جێرمان، تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد ئارەزووی خۆیان دەربڕیبوو بۆ کڕینی “لاخۆیا”.

بابەتی زیاتر

Back to top button