ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بێکهام سوورە لەسەر گواستنەوەی مێسی بۆ یانە نوێیەکەی

یاریگا-دەیڤد بێکهام درێژە بە هەوڵەکانی دەدات بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ لیۆنێل مێسی بۆ یانەی ئینتەر مەیامی.

بەگوێرەی The Sun  ئەستێرەکەی پێشووی ئینگلتەرا و مانچێستەریونایتد کەسێکی بەناوی پاوڵ مەکدۆنا ناردووە بۆ لای خۆرخی باوکی مێسی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر گواستنەوەی ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە لە داهاتوودا بۆ ئەمریکا. ئەمەش پاش ئەوەی دەرکەوت لیۆ مافی ئەوەی هەیە لە کۆتایی هەر وەرزێکدا بێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت و  تەنها دوو ساڵی ماوە لە گرێبەستەکەی، ئەوکاتەش تەمەنی دەگاتە ٣٤ ساڵ.

بێکهام لە ئەمریکا یانەیەکی نوێی دامەزراندووە و وابڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٠ راستەوخۆ بەشداری لە خولی سوپەری ئەمریکا بکات. لە ئێستاوە جگە لە مێسی چەند ئەستێرەیەکی دیکەی ئەورووپای کردۆتە ئامانج لە نێویاندا گاریس بەیڵ.دووریش نیە بیەوێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆ مێسی لەو یانەیەدا کۆبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button