ئینگڵته‌را

گواردیۆلا باسی هۆکاری شکستە چاوەڕواننەکراوەکەیان دەکات

یاریگا-پیپ گواردیۆلا داوای هێمن بوونەوە لە هاندەران و یاریزانان دەکات پاش شکستەکەی نۆریچ و باسی هۆکارەکەشی دەکات.

گواردیۆلا دوای یارییەکە وتی “گۆڵی یەکەم بە لێدانێکی وەستا و دووهەم هێرشێکی پێچەوانە کە بەتوانایی خۆیان بوو. ئەمە یارییە و دەبێت لێوەی فێربین. بەڕاستی خاوەنی یاریزانی بەتوانان و تیمێکی تۆکمەن. هۆکاری دۆڕانەکەمان ئەوەبوو لە نزیک گۆڵی ئەوان ویستی گۆڵ تۆمارکردنمان لەدەست دەدا و ئەو ئارەزووەمان نەبوو هاوشێوەی یارییەکانی دیکە. نازانم ئامارەکانی یارییە لە بەرژەوەندی کێ بوون بەڵام لە کۆتاییدا ئەوەی هەژمار دەکرێت گۆڵە”.

بەم دۆڕانە مان سیتی پێنج خاڵ لەدوای لیڤەرپوولەوە دێت دوای تەنها پێنج هەفتەی خولەکە.

نۆریچ بە ١٠ پێکانەوە روبەرووی سیتی بووەوە، هەمووان چاوەڕوانی دۆڕانێکی گەورەی پوکی و هاوڕێکانیان دەکرد بەڵام توانیان ٣-٢ شکست بە ستیزن بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button