ئیسپانیائینگلتەراوەرزشەکانی تر

کۆستاریکا نوێنەرێکی دیکە لەئیسپانیا زیاد دەکات

بریان رۆیز
بریان رۆیز

یاریگا –

بریان رۆیزی یاریزانی یانەی فولهام بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی لیڤانتییەوە کرد.

یاریزانی نێودەوڵەتی کۆستاریکی، لەدوا خولەکەکاندا پەیوەندی بە ریزەکانی لیڤانتییەوە کرد چونکە بازاڕی گواستنەوەکانی زستانەی ئیسپانیا دوێنێ شەو کۆتایی پێهات.

هەرچەندە هێشتا فیفا بەفەرمی گواستنەوەکەی پەسەند نەکردووە بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رەزامەندی دەربڕیوە و فیفاش لەکاتێکی دیکەدا گواستنەوەکە پشتڕاست دەکاتەوە.

بەپێی رێککەوتنی نێوان فولهام و لیڤانتی ، رۆیز تاهاوینی داهاتوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ لیڤانتی دەکات و دواتر لەتوانایدا هەیە گرێبەستێکیان لەگەڵدا واژۆ بکات.

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .