ئیسپانیافه‌ره‌نسا

ئۆڵتراسەکانی پاریس هۆشدارییەکی توندیان ئاراستەی نێیمار کرد

یاریگا- کردەوەکانی نێیمار و وروژاندنی بابەتی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا، کاردانەوەی جیاوازی لەلایەن پاریسییەکانەوە لێکەوتەوە و ئەم جارە ئۆڵتراسەکانی یانەکە بە پەیامێکی توندەوە هاتنە دەنگ، ئەگەرچی بازاڕەکانی گواستنەوە داخراون و مانەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە یەکلایی بووەوە.

لە پەیامەکەیاندا کە بە زمانێکی توند نووسراوە، ئۆڵتراسەکان ڕوویان کردۆتە نێیمار و ئەم هۆشدارییەیان ئاراستە کرد: “لە تۆپی پێدا، نێیمار یەکێکە لە باشترینەکانی سەردەمەکەی خۆی، بەڵام ئەوە دوورە لە گرنگترین شتێک کە ئێمە ئەمڕۆ دەمانەوێت. ئەوەی ئێمە سەرکۆنەی دەکەین، ئەوەیە لە چەند بۆنەی جیاوازدا بێ ڕێزیی بە یانەکە کردووە و هەندێک جاریش گەشتۆتە ئاستی سووکایەتیی پێکردنی یانەکە. یاخود ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدا تاوەکو بگەڕێتەوە بۆ بارسێلۆنا، یەک لە سەختترین ڕکابەربەرەکانی ئەورووپامان. تەنانەت لێدوانگەلێکیشی دەدا تێیدا بیری ئەو ڕۆژانەی دەکرد کە لە بارسا و دژی یانەکەمان ئەنجامیان داوە. کاتێکیش گەڕانەوەی سەری نەگرت و مانەوەی لە باخچەی شازادەکان یەکلایی بوویە، چیتر ئێمەی هاندەر لێناگەڕێین ئەوەی ڕووی دا، بەبێ سزا تێپەڕێت. بۆیە داوا لە سەرجەم هاندەرە دڵ بریندارەکان دەکەین، بێن و پیشانی بدەن کە چیتر بوار نەماوەتە بۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵەیەکیتر. ڕێگەی بیرکردنەوە لە هەڵەکانیشی دوورودرێژە، زۆر دوور. ئەوەش شتێکی حاشاهەڵنەگرە کە بەهۆی تاکە یاریزانێکەوە، دەشێت سزای یانەکە بدەین.”

نێیمار لە لێدوانی ماوەیەک لەمەوبەریدا باسی لەو ڕیمۆنتادا مێژووییە کردبوو سەروەختی یاریکردنی لە بارسا بەرامبەر پی ئێس جی ئەنجامیاندا و بە خۆشترین چرکەساتی کاروانی وەرزشیی خۆی وەسفی کردبوو.

ئەمڕۆ پاریس سان جێرمان پێشوازی لە ستراسبۆرگ دەکات و نێیماریش یەکەمین یاری وەرزی نوێ ئەنجام دەدات لە میانی یارییەکانی خولی فەڕەنسیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button