ئه‌وروپائیسپانیا

جارێکیتر پێکان بەرۆکی ئۆمتیتی گرتەوە

یاریگا- لە کاتێکدا یانەی بارسێلۆنا چاوەڕوانی گەڕانەوەی ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری بوو بۆ ڕیزەکانی بلاوگرانا، بەڵام بە هەواڵێکی ناخۆش چاوەڕوانییەکەی وەڵام درایەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی یانەکەدا هاتووە ئۆمتیتی جارێکیتر دووچاری پێکان هاتووە ئەم جارە کە ئێسکەکانی قاچی ڕاستیدا، بەو هۆیەشەوە پێنج تا شەش هەفتەیتر لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە.

بەرگریکارە فەڕەنسییەکە ماوەیەکی زۆرە پێکانی ئەژنۆ خستوویەتیە دەرەوەی پلانەکانی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەرەوە و ئەم وەرزەش هیچ یارییەکی ئەنجام نەداوە. پێکانی ئەم جارەشی لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بووە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی پێش یارییەکەی هەفتەی ڕابردوو بەرامبەر ئەندۆرا، کە ئەوەش جێی بۆ کلیمێنت لینگلیتی هاونیشتیمانیی خۆش کرد تا لەسەر ئاستی هەڵبژاردە و یانەش پشتی پێ ببەسترێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button