ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

“ئێمە بورجی ئیفڵمان بۆت داگیرساند، تۆش چامپیۆنزلیگمان بۆ ببەرەوە”

یاریگا- خانمە سەرۆکی شارەوانیی شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا قسەی خۆی سەبارەت بە نێیمار دا سیلڤای هێرشبەری پی ئێس جییەوە کرد و داواکارییەکیشی ئاراستە کرد.

ئان هیداڵغۆ، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ  Télé Loisirsدا باسی لە توڕەیی و نیگەرانییەکانی هاندەرانی یانەکەدا کرد بەرامبەر یاریزانە بەڕازیلییەکە کاتێک دەنگوباسی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا هەڵایەکی زۆری میدیایی لێکەوتەوە و تا لە کۆتا قۆناغەکاندا مانەوەی لە فەڕەنسا یەکلایی بوویەوە، خاتوونە فەڕەنسییەکە گوتی: “نێیمار، دەبێت تۆ هاوکارییمان بکەیت لە بردنەوەی نازناو. ئێمە بورجی ئیفڵمان بۆ داگیرساندیت و کردمانە ڕەنگی شین و سوور، کە رەنگی پاریس و پاریس سان جێرمانە. ئێستا تۆش، کە ئێمە ئەوەندە زۆرمان خۆش دەوێیت، دەبێت چامیۆنزلیگمان بۆ ببەیتەوە.”

ئان باسیشی لەو چرکەساتە کرد کە هاندەرانی یانەکە بە گەرمیی باوەشی خێرهاتنیان بۆ کردەوە سەروەختی هاتنی لە بارساوە بۆ پاریس، بۆیە بە ڕای سەرۆک شارەوانییەکە، نێیمار تووشی ئاستەنگ دەبێتەوە کە دەگەڕێتەوە ناو یاریگا، بەڵام ئەگەر ئەوەی لە توانایدایە بیکات کە ئێمە دەزانین چی لە تواناکانیدا هەیە، ئەوە هاندەران لێی خۆش دەبن.

لە چوار یاری سەرەتای خولەکەدا نێیمار بەشداریی هیچ یارییەکی نەکردووە و وا بڕیارە شەممە لە پێنجەمین هەفتەی خولی فەڕەنسییدا پێ بنێتەوە ناو یاریگای باخچەی شازادەکان بەرامبەر یانەی ستراسبۆرگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button