خوله‌کانی دیکەڤیدیۆ هەواڵوه‌رزشه‌کانی دیکە

ڤیدیۆ: لە رووسیا خەڵاتی باشترین یاریزانی یاری چەکێکی کڵاشنیکۆف بوو!

یاریگا-یانەی ئیژتال ئیژێڤسک لە خولی هۆکی رووسیا بە خەڵاتێکی سەیر پاداشتی باشترین یاریزانی یانەکەیانی کرد لە یارییەکدا.

ساڤێلی کۆنۆنۆڤی گۆڵپارێز لە  یارییەکدا لە کۆی ٣٨ لێدان کە ئاڕاستەی کرا توانی ٣٦ دانەیان بگەڕێنێتەوە و بە باشترین یاریزان دیاریکرا، دواتر بەرپرسێکی یانەکە چەکێکی کڵاشنیکۆف لە جۆری AK-47ی بەخشی بە ساڤێلی.

یەکێک لە یاریزانەکان بە پێکەنینەوە وتی”ئەگەر بە خراپی یاری بکەین، تەقەمان لێدەکەن”.

ئەمە یەکەمجار نیە لە یاری هۆکی دا خەڵاتی سەیر بدرێت بە باشترین یاریزان و پێشتریش دیاری وەکو گۆچان،کڵاو، بەرگی سەرتاشین بەخشراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button