ئاسیاعێراق

کاتانیچ پێنج یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقی دوورخستەوە

یاریگا
سریچکۆ کاتانیچ، راهێنەری سلۆڤینی هەڵبژاردەی عێراق پێنج یاریزانی لە ریزەکانی هەڵبژاردەکەی دوور خستەوە.

ماڵپەری سپۆرتی عێراقی بڵاویکردۆتەوە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەیەوێت چەند گۆڕانکاریەک بۆ یاری داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 بکات و بەمهۆیە چەند یاریزانێکی دوورخستۆتەوە و چاوەڕێ دەکرێت چەند یاریزانێکی نوێ بانگهێشت بکرێن.

یاریزانە دوور خراوەکانی هەڵبژاردەی عێراق بریتین لە ئەحمەد یاسین، مەهدی کامل، موهەنەد عەبد، ئەیمەن حوسێن و ئوسامە رەشید.

Back to top button