ئینگڵته‌را

مان یونایتد دوو یاریزانی گرنگی لەدەستدا بۆ یارییەکەی لێیستەر

یاریگا-یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی رایگەیاند هەریەک لە پاوڵ پۆگبا و ئەنتۆنی مارسیاڵ لە یارییەکەی بەرامبەر لێیستەر بەشدارنابن.

مارسیاڵ و پۆگبا پێشتر پێکانیان هەبوو بەڵام چاوەڕواندەکرا بۆ ئەم یارییە بگەڕێنەوە، پۆگباش لە کۆتا یاری یانەکەدا بەر لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان تووشی پێکان هات و بەو هۆیەوە نەیتوانی لەگەڵ فەڕەنسا بەشداری لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ بکات.

پێکانی دوو ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە کاتێکدا یونایتد بە ساتەوەختێکی خراپدا تێدەپەڕێت و لەم وەرزەدا تا هەفتەی چوارەم تەنها یەک بردنەوەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button