ئه‌مریکا

کۆمپانیەکی پۆرن دەیەوێت ناوی یاریگایەک بکڕێتەوە

یاریگا-لە هەواڵێکی سەیروسەمەرەدا  کۆمپانیای بانگ برۆس تایبەت بە دەرهێنانی فیلمی سێکسی دەیەوێت یاریگای یانەی مەیامی هیت لە خولی باسکەی ئەمریکا بکڕێتەوە.

لە کۆتایی ئەمساڵدا گرێبەستی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەمریکا کۆتایی دێت کە مافی کڕینەوەی ناوی یاریگاکەیان هەبوو،  فڕۆکەوانی ئەمریکا رایگەیاندووە گرێبەستەکەیان نوێ ناکەنەوە.

بانگ برۆس لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تویتەر رایانگەیاندووە بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاریان  پێشکەشکردووە بە یانەی مەیامی هیت بەرامبەر بەوەی ناوی یاریگاکە بنێن “سەنتەری بانگ برۆس”. سەرچاوەیەک لەنێو یانەکەدا بە ماڵپەڕی یاهووی راگەیاندووە بۆ ئەوان پارە هەمووشتێک نیە و ئامادەنین ناوی یاریگاکەیان بە ناوی کۆمپانیایەکی لەو جۆرەوە بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button