ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

هاندەرانی پاریس سانجێرمان هەڕەشە لە نێیمار دەکەن

یاریگا
دوای مانەوەی نێیمار داسیلڤا لە ریزەکانی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا، هاندەرانی ئەم یانەیە ئامادە نین دووبارە ئەو یاریزانە بە درێسی یانەکەیان ببیننەوە.

رادیۆی rmc فڕەنسی بڵاویکردۆتەوە بریارە یاریزانە بڕازیلیەکە ئەم هەفتەیە بەرامبەر ستراسبۆرگ لە لیگ وەن بۆ یەکەمجار لەم وەرزە درێسی شازادەکان بپۆشێت، لە کاتێکدا بە درێژایی ئەم هاوینە هەوڵیدا یانەکەی جێبێڵێت و بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بۆیە هاندەرانی ئەم یانەیە پێیانوایە کەسێک کە بە ناچاری درێسی یانەکەیان دەپۆشێت، شایستەی ئەوە نیە بینەری بن، بۆیە هاندەران هەڕەشەیان کردووە بایکۆتی یارییەکانی یانەکەیان دەکەن.

دوایئەم هەڕەشانە بەرپرسانی سانجێرمان داوایام لە دەستەی هاندەرانی یانەکەیان کردووە رێگری لەم کارانە بکەن، بەڵام ئەوانیش هاوشێوەی هاندەران هەڕەشەیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button