ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگیاریگا

مێسی وەڵامی بانگهێشتەکەی رۆناڵدۆ بۆ خوانێکی ئێوارە دەداتەوە.

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی بلەوگرانا چەند مژارێکی هێنا بەرباس کە یەکێکیان بانگهێشتەکەی رۆناڵدۆ بوو.

ڕۆناڵدۆ پێشتر ئارەزووی خۆی بۆ خواردنی خوانێکی ئێوارە و دانیشتن بەیەکەوە لەگەڵ مێسیدا دەربڕیبوو. مێسی لە وەڵامی بانگهێشتەکەی دۆندا دەڵێت: “هیچ کێشەیەکم لەمەدا نییە، هەمیشە وتومە کە هیچ کێشەیەک لەنێوان ئێمەدا نییە. لەوانەیە هاوڕێ نەبین چونکە لە یەک یانەدا یاریمان نەکردووە بەڵام هەمیشە لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکاندا دەیبینم، لە ڕاستیدا بەیەکەوەش بۆماوەیەکی زۆریش قسەمان کرد لە دواترین بۆنەدا.”

لیۆ سەبارەت بە قبووڵکردنی بانگهێشتەکە دەڵێت:” نازانم ئەگەر خوانێکی ئێوارە بەیەکەوە بخۆین یان نا چونکە لەوەیە بەچەند هۆکارێک چاومان بەیەکدی نەکەوێتەوە, هەر یەکێکمان ژیانی خۆمان هەیە و ئەرکمان لەسەرە. بەلام بەبێ هیچ گومانێک بانگهێشتەکەی قبووڵ دەکەم.”

بابەتی زیاتر

Back to top button