ئه‌وروپا

كۆمپانی: ڤان دایك باشترین بەرگریكاری مێژووی پریمەرلیگە

یاریگا- ڤینسنت كۆمپانی بەرگریكاری یانەی مانچستەر سیتی پێی وایە ڤان دایك باشترین بەرگریكاری مێژووی پریمەرلیگە.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا كۆمپانی ووتی: چەندین بەرگریكاری باش هەیە لە پریمەرلیگ ، بەلام من وای دەبینم كە ڤێرجیل ڤان دایك باشترین بەرگریكاری مێژووی خولەكەیە.

بەردەوام بوو ووتی: ڤان دایك چەندین بەهرە و لێهاتووی تێدایە كە وا دەكات لە بەرگریكارەكانی دیكە جیاواز بێت و بە شێوەیەكی بەرچاو بەرەو پێشەوە دەڕوات.

ڤان دایك توانی بە ئامادەبوونی ڕۆناڵدۆ و میسی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button