ئه‌وروپا

میسی: هیوادار بووم نەیمار بگەڕێتەوە

یاریگا- لیۆنێل میسی ئەفسانەی بارسێلۆنا باس لە داهاتووی خۆی دەكات و دەڵێت بارسێلۆنا ماڵی منە.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانی بۆ ڕۆژنامەی سپۆرت میسی ووتی: بارسێلۆنا ماڵی منە نامەوێت بڕۆم و جێی بهێڵم، دەمەوێت لێرە هەموو شت ببەمەوە.

سەبارەت بە گەڕانەوەی نەیمار ووتی: هیوادار بووم ئەم وەرزە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا ، لە ڕاستیدا نەمزانی گفتوگۆكانی هەردوو یانەكە، بەڵام ئەوە شتێكی ئاسان نەبوو.

هەروەها ووتیشی: نەیمار یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان، هاندەرێكی زۆری هەیە، لە ئەگەری هاتنی یانەكەمان پێشكەوتنێكی زۆر بە خۆیەوە دەبینێ.

بەردەوام بوو ووتی: داوام نەكردووە گرێبەست لەگەل نەیمار واژۆ بكەن، تەنها ڕای خۆم ووتوە و بێ ئەوەی تێكەلی هیچ شتێك بم.

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان خۆی و ئەنتۆنێلای خێزانی ووتی: ئەو هەموو شتێكە بۆ من، هەموو ووردەكاریەكانی ژیانم دەزانێ، لە كاتە سەختەكاندا لە پشتم دەوەستێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button