ئینگلتەرا

کۆمپانی لە یاری رێزلێنانەکەی خۆی بەشدارنابێت

یاریگا-ڤینسنت کۆمپانی ناتوانێت لەو یارییەی بۆ رێزلێنان لە خزمەتەکانی رێکخراوە بەشداربێت.

شەوی چوارشەممە لە یارییەکی دۆستانەدا ئەستێرەکانی پریمەرلیگ و ئەستێرەکانی مانچێستەر سیتی بەیەک دەگەن، لەو یارییەی بەمەبەستی رێزلێنان لە ١١ ساڵ خزمەتی کاپتنەکەی پێشووی ستیزن رێکخراوە.

کۆمپانی وتی “ئەمە یارییەکی دۆستانەیە و شتێکی زۆر گرنگ نیەکە خۆم یاری نەکەم، زۆرجار بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتوومەتەوە، ئێستا لە یاری رێزلێنانەکەم یاری نەکەم شتێکی سەیر نابێت”.

پێشبینی دەکرێت ٥٠ هەزار کەس ئامادەی ئەو یارییە بێت و ئەستێرەکانی پێشووی پریمەرلیگ وەک کرەیگ بێلامی،ماریۆ بالۆتێلی، پاوڵ سکۆڵز، رایان گیگز، گاری نیڤڵ و چەندین یاریزانی دیکەی ئێستا و رابردوو بەشداربن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button