ئاسیائیسپانیا

ئاردا توران سزای دوو ساڵ و هەشت مەنگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

یاریگا-ئاردا توران یاریزانی پێشووی یانەکانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا لەلایەن دادگایەکی وڵاتەکەیەوە بۆ دوو ساڵ زیندانی سزادرا.

توران کەبە خواستن یاری بۆ باشاکشەهر دەکات، ساڵێک لەمەوبەر لە رووداوێکدا تووشی شەڕهات لەگەڵ بێرکات شاهین ی گۆرانیبێژی تورک. جگە لەوەی گۆرانیبێژەکە لوتی شکا، توران بە چەکەوە چووە  نەخۆشخانە و تەقەی بەرووی زەویدا کرد بۆ نانەوەی پشێوی.

دوای ماوەیەکی زۆر لێکۆڵینەوە سەرنجام ئاردا بە مادەکانی دەستدرێژی سێکسی (بۆ سەر هاوژینەکەی بێرکات شاهین)، هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، لێدان بەمەبەستی ئازاردان، تەقەکردن سزادرا.

دادگا بڕیاریدا بە دوو ساڵ و هەشت مانگ و ١٥ رۆژ زیندانی سزای بدات بەڵام دەتوانێت بە کەفالەت ئازاد بکرێت بەو مەرجەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ تووشی هیچ جۆرە رووداوێکی دیکەی نایاسایی نەیەت.هەرچی یانەکەشیەتی بە ٢.٥ ملیۆن لیرە (٣٥٠ هەزار پاوەند) سزای دا.

دوای رووداوەکە ناوەڕاستکارە تورکەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردوەوە و تێیدا رەتیدەکاتەوە هیچ کامێک لەو کارانەی ئەنجامدابێت کە پێی تۆمەتبارکراوە. توران تا ئێستا یاریزانی بارسێلۆنایە پاش گواستنەوەی لە ئەتڵەتیکۆ لە ساڵی ٢٠١٥دا بەرامبەر بە ٣٤ ملیۆن یۆرۆ.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button