ئه‌مریکافه‌ره‌نساگرنگترین

ئەو کەسەی نەیماری بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبارکرد بە توندی سزادەدرێت

یاریگا-نەجیلە ترینداد ئەو کچەی نێیمار داسیلڤای بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبارکرد خۆی بە تۆمەتی ساختەکاری،ناوزڕاندن و پارە خواردن  سزادرا.

نەجیلە نێیماری تووشی کێشەیەکی راستەقینەکرد کاتێک بە وێنە و ڤیدیۆوە چووە دادگا و گووایە نێیمار لە هۆتێلێکی پاریس دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەری هەروەها لە دادگا وتی نێیمار ئازاری داوە کاتێک پێی وتووە نایەوێت بێ کۆندۆم سێکس بکات بەڵام دوای چەند مانگێک دوورکەوت تەواوی کارەکە دروستکراوە بووە بەمەبەستی پارە کێشانەوە لە نێیمار.

پۆلیسی ساوپالۆ رایگەیاند :بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی چنگ کەوتوون لە کاتی لێکۆڵینەوەکەدا، نەجیلە و هاوڕێکەی ئیستیڤن ئەلڤێز تۆمەتبار دەرچوون لە کەیسی ساختەکاری. هەروەها ئیستیڤن تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی رووتی نەجیلەی لەسەرە بۆ میدیاکان. جگە لەوە نەجیلە تۆمەتی ناوزڕاندن و پارە خواردنی بەسەردا ساغ بووەتەوە”.

بەمەش ناوبراو بۆ ماوەیەکی زۆر زیندانی دەکرێت یاخود لە باشترین باردا ماوەیەک لە زینداندا دەمێنیتەوە و دواتر بە کەفالەت ئازاد دەکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button