ئیتاڵیا

سەرۆکی ئینتەر: خەرجکردنی پارەیەکی زۆر لە پێناو بەدەستهێنانی ناسناوە

یاریگا-ستیڤن ژانگ سەرۆکی یانەی ئینتەرمیلان باس لە ئامانجی یانەکەی دەکات پاش ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا یەکێک بوون لە چالاکترین یانەکانی بازاڕی گواستنەوە.

ژانگ  تەمەنی تەنها ٢٨ ساڵە و ماوەی ساڵێکە سەرۆکی ئینتەرە و کوڕی ژانگ جیدۆنی ملیاردێری چینیە. ناوبراو وتی “ئێمە راهێنەرێکی گەورەمان هەیە کە ٢٠٠٪ پشتگیری ئێمەی هەیە. پارەیەکی زۆرمان خەرجکرد چونکە ئینتەر دەبێت ئامانجی بەرزترین بێت. داوامان لە یاریزانەکان کردووە کە هەست و پابەندبوونیان بە دڵێكی نێرازوریانە بێت. ئەوەی ئامانجی ئێمەیە ئەوەیە دەبێت هەمیشە لە خولی پاڵەوانەکاندا بین، ئەوە دوو ساڵە دوای یەک بەشدرین بەڵام دەبێت هەمیشە بەو جۆرە بێت. هاندەران و مێژووی یانەکە شایەنی ئەوەن ئێمە هەمیشە هەوڵ بۆ بەرزترین بدەین”.

ئینتەر ٦٥ ملیۆن یۆرۆی لە کڕینی رۆمیلو لوکاکو خەرجکرد لە پاڵ هێنانی ئەلێکس سانچێز،کرستیانۆ براگی بە خواستن و گواستنەوەی دیگۆ گۆدین بێ بەرامبەر. جگە لە کڕینی ماتیۆ پۆلیتانۆ بە ٢٠ ملیۆن و ڤالەنتینۆ لازارۆ بە ٢٢ ملیۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button