ئینگڵته‌را

نیوکاسڵ بە هەشت پێکانەوە رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە

یاریگا-یانەی نیوکاسڵ یونایتد لە کێشەدایە بەر لە گەڕانەوەی پریمەرلیگ بە سێ رۆژ و رووبەروبوونەوەی لیڤەرپوول.

ستیڤ بروسی راهێنەر ئەوەی یەکلاکردووەتەوە کە شەش یاریزانیان بەدڵنیاییەوە بەشدارنابن لە نێویاندا هەرسێ هێرشبەر دوایت گایل، ئاندی کارۆڵ، سەینت مەکسیم. لە پاڵ میتچ ریچی، فلۆریان لیوێنی، دی ئاندری یەدلین.  هەروەها گومان لە بەشداریکردنی هەردوو ئەستێرەی یانەکە میگێل ئەمیرۆن و فابیان شار هەیە.

نیوکاسڵ بەر لە یارییەکەی شەممە، لە چوار هەفتەی خولەکەدا خاوەنی چوار خاڵە بە بردنەوەیەک،بەرامبەربوونێک و دوو دۆڕان. هەرچی لیڤەرپوولە تاکە یانەیە کە تا ئێستا سەرجەم یارییەکانی بردبێتەوە و خاوەنی ١٢ خاڵە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button