ئینگلتەرا

ماوەی دوورکەوتنەوەی لۆ سێڵسۆ راگەیەندرا

یاریگا-یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز رایگەیاند یاریزانی نوێی یانەکەیان جیۆڤانی لۆ سیڵسۆ تاوەکو مانگی یانزە دوور دەکەوێتەوە.

ناوەڕاستکارە ئەرژەنتینییەکە بەر لە دەستپێکی وەرز پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد پاش گواستنەوەی لە ریاڵ بیتسەوە بەڵام بەر لەوەی لە هیچ یارییەکدا لە پێکهاتەی سەرەکی تۆتنهام بێت تووشی پێکان هات و نزیکەی دوو مانگ دادەبڕێت.

جیۆڤانی لە یارییە دۆستانەکەی ئەرژەنتین دا پێککرا بەرامبەر چیلی، هەرچەندە سەرەتا رایگەیاند پێکانەکەی سووکە بەڵام پشکنینەکانی دواتر نیشانیاندا ناوبراو پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ چاک بوونەوە.

لۆ سیڵسۆ لە سێ یاری چامپیۆنزلیگ و پێنج یاری پریمەرلیگ دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button