ئەفریقائیسپانیا

ئەحمەد حەسەن: سێرجیۆ رامۆس ناتوانێت ژمارە پێوانەییەکەی من بشکێنێت

یاریگا-ئەحمەد حەسەن  بەرگریکاری مێژوویی مسڕ و ئەهلی پێی وانیە سێرجیۆ رامۆس بتوانێت ژمارە پێوانەییەکەی بشکێنێت بۆ زۆرترین یاری نێودەوڵەتی لە مێژوودا.

ئەحمەد خاوەنی ١٨٤ نێودەوڵەتییە و ئەمەش زۆرترینە لە جیهاندا، لە ئێستادا سێرجیۆ رامۆس خاوەنی ١٦٧ یارییە و ١٧ یاری دوورە لە ئەستێرە مسڕییەکە.

ناوبراو بۆ سەدا ئەلبەلەد وتی “هەلی ئەوەم هەبوو زیاد لە ٢٠٠ یاری بۆ مسڕ ئەنجام بدەم ئەگەر لەبەر بۆب برادلی نەبووایە. کاتێک ئەو بووە راهێنەر، منی دەویست لە پێکهاتەکەدا. جارێکیان کە یاریم بۆ زەمالیک دەکرد، ١١ یاریزانی زەمالیکی بانگهێشتی مسڕ کرد کەچی منی بانگهێشت نەکرد. جیاوازی من و رامۆس ١٧ یارییە ئەمە هێشتا جیاوازییەکی زۆرە و پێم وانیە بیشکێنێت. پێشتر جانلویجی بوفۆن و ئیکەر کاسیاس هەوڵیاندا بیشکێنن بەڵام سەرکەوتوونەبوون”.

ئەحمەد حەسەن لە ٢٠١٢دا وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند کاتێک برادلی کوپەری ئەمریکی راهێنەری وڵاتەکەیان بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button