ئه‌وروپا

كۆستا: خەونی گریزمان یاریكردن بوو لە پاڵ میسی

یاریگا- دیگۆ كۆستا هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی باس لە ڕۆشتنی گریزمان دەكات بۆ یانەی بارسێلۆنا.

لە لێدوانەكانیدا كۆستا ووتی: خەونی گریزمان یاریكردن بوو لە پاڵ لیۆنێل میسی و لویس سوارێز.

بەردەوام بوو ووتی: وەك یاریزان هەموو كات دەتەوێت خۆت تاقی بكەیتەوە، شتێكی ئاساییە كە خەونی یاریكردن بێت لەوێ.

وەرزی پێشوو گریزمان نزیك بوو لە پەیوەندیكردنی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە بەڵام بە پارچە ڤیدیۆیەك مانەوەی خۆی لە ڕیزەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕاگەیاند.

لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا یاریزانە فەڕەنسیەكە بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button