ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

نەبیل فەقیر: لیڤەرپوول ئازاریان دام و درۆیان دەکرد لە بابەتی گواستنەوەکەم

یاریگا-نەبیل فەقیر باسی هۆکاری شکستهێنانی گواستنەوەکەی دەکات لە لیۆنەوە بۆ لیڤەرپوول و یانە ئینگلیزییەکە بە درۆزن وەسف دەکات.

نەبیل دوای بەدەستهێنانی جامی جیهانی ٢٠١٨ زۆر نزیک بوو لەوەی پەیوەندی بە ریدز بکات بەڵام لەکۆتا ساتەکاندا لیڤەرپوول پاشگەزبووەوە بە هۆکاری کێشەی تەندروستی یاریزانەکە.

گواستنەوەکەی ئەو یاریزانە گەیشتە ئاستی گەشتکردن بۆ لیڤەرپوول و بەخێرهاتنی لە فڕۆکەخانە و وێنەگرتن بە درێسی لیڤەرپوولەوە. ئەستێرە فەڕەنسییەکە بۆ لێ ئیکویپ وتی “درۆی زۆریان کرد و کاریگەری خراپی کردەسەرمن، بە تایبەت ئەوانەی کەلەسەر خێزانەکەم وتران. ئازاری ئەوان و ئازاری منیشیان دا. ئەوەشی کە دەوترا هۆکارەکەی پێکان بوو لە ئەژنۆمدا ئەویش درۆبوو، ئەژنۆم هیچ کێشەیەکی نەبوو چونکە پێش ئەوەی بڕۆم خۆم لە کەمپی مەشقی فەڕەنسا پشکنیم کردم. ئەمە جگە لەوەی دەوترا خێزانەکەم رێگەم پێنادات بڕۆم و ئەوەش وانەبوو. تەنها ئەوەبوو لیڤەرپول دەویست بیانوێک بدۆزێتەوە”.

ناوبراو بۆ ئەو وەرزە لە لیۆن مایەوە و هاوینی ئەمساڵ بەرامبەر بە ٢٧ ملیۆن دۆلار پەیوەندی بە ریاڵ بیتسەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button