ئینگلتەراگرنگترین

ئەبراهام: دایکم گریا کە هێرشی رەگەزپەرستیم کرایەسەر

یاریگا-تامی ئەبراهام هێرشبەری یانەی چێڵسی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا باسی ئەوکاتە دەکات لەنێو یاریگادا سوکایەتی رەگەزپەرستی پێکرا و دایکی لەوێ بووە.

مانگی پێشوو لە یاری جامی سوپەری ئەورووپا ئەبراهام لێدانێکی یەکلاکەرەوەی لەدەستدا و بەهۆیەوە جامەکەیان دۆڕاند. ناوبراو بۆ سی ئێن ئێن وتی “قسەم لەگەڵ دایکم کرد لە بارودۆخێکی هەستیاردابوو و وە دەگریا. لە خۆی دەپرسی “بۆچی ئەو؟!”  بەدڵنیاییەوە شتێکی خۆش نیە کوڕەکەت بەو جۆرە سوکایەتی پێبکرێت. وەک خۆم کەسایەتییەکی بەهێزم هەیە و ئەو شتانە زۆر کارم لێناکات بەڵام بۆ ئەو و ئەو کەسانەی بەهێزنین زۆر کاریگەر دەبێت”.

ناوبراو باسی پشتگیری لامپاردی کرد دوای لەدەستدانی لێدانەکە و وتی “لامپارد هات باوەشی کردم دڵی دامەوە، یاریزانەکانی تریش بەهەمان شێوە و وایان لێکردم کە هەست نەکەم من هۆکاری دۆڕاندنەکە بووم”.

ئەبراهام لەم وەرزەدا لە چوار یاری خاوەنی چوار گۆڵە و گۆڵکاری یەکەمی یانەکەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button