ئینگڵته‌را

ستیفن ئایرلەند: باخەوانەکەم لە راهێنەرێکی لیڤەرپوول زیرەکتر بوو

یاریگا-ستیفن ئایرلەند یاریزانی پێشووی مانچێستەر سیتی بە توندی هێرش دەکاتە سەر جیرارد هۆولیەری راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول.

ئایرلەند دوای ١٣٨ یاری بۆ ستیزن لە ٢٠١٠دا پەیوەندی بە ئەستۆن ڤیلا کرد و لەو کاتەدا هۆولیەر راهێنەری ئەو یانەیە بوو.  ستیفن سەبارەت بەو راهێنەرە بۆ زە ئەتلەتیک وتی “یاریم بۆ چەند راهێنەرێکی زۆر زۆر خراپ کردووە بەڵام یەکێکیان بە تایبەت جیرارد هۆولیەر بوو. سەرم سوڕماوە چۆن کەسێکی وەکو ئەو کاری لە تۆپی پێ دا دەستکەوت و ئەوەش بۆ من ترسناک بوو. چونکە وای لێکردم هەست بکەم منیش بە ئاسانی دەتوانم ببمە راهێنەرو بگرە باخەوانەکەشم دەتوانێت ئەو کارەی ئەو بکات”.

هێرشبەرە ئێرلەندییەکە درێژە بە لێدوانە توندەکەی دەدات و دەڵێت “هەموو ووتە بەهێزەکەی بۆ یاریزانان باسکردنی خۆی بوو ئەوکاتەی راهێنەری لیڤەرپوول. هەمیشە دەیگوت دەی کوڕینە لەبەر ئەوەی من وەهام بە ستیڤن جیرارد و دانی مێرفی وت و بەقسەیان کردم دەبێت ئێوەش بیکەن. لە خۆم دەپرسی هەر بەڕاستی دەیەوێت هانمان بدات بۆ گێمی دووەم بە باسکردنی ئەوەی چۆن جیرارد جارێک بەقسەی کردووە؟ هەموومان سەیری یەکترمان دەکرد. هەموومان شێتانە مەشقمان دەکرد بۆ ئەوەی یاریمان پێبکرێت بەڵام بیرمە ئەو چوار هێندەی دووری یاریگایەک دەستی خستبووە پشتی پیاسەی دەکرد و سەیری گوڵی دەکرد. ئەو کاروانی یاریکردنی منی شێواند”.

ستیفن تەنها یەک گۆڵی بۆ ئەستۆن ڤیلا تۆمارکرد و دواتر بە خواستن نێردرا بۆ نیوکاسڵ، لەوێش نەیتوانی خۆی بدۆزێتەوە و سەرەنجام لە ستۆک سیتی چەند ساڵێک یاریکرد و وازی هێنا.

Image result for stephen ireland gerard houllier

بابەتی زیاتر

Back to top button