ئیسپانیاگرنگترین

ئەو یانانەی لالیگا کە زۆرترین پارە لە موچەدا خەرج دەکەن

تاوەکو دێت موچەی یاریزانان زیاتر و زیاتر دەبێت ئەمەش بە ئاشکرا بە بودجەی ساڵانەی یانەکان بۆ موچە دیارە.

لە خولی ئیسپانیدا بۆ وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ کۆی گشتی موچەی یاریزانان گەیشتووەتە ٢.٩٤ ملیار یۆرۆ. بارسێلۆناش لەنێو یانەکانی ئەو وڵاتەدا زۆرترین پارە دەدات لە موچەدا بە ٦٧١.٤٢ ملیۆن یۆرۆ ئەوەش بەراورد بە وەرزی رابردوو ٣٩ ملیۆنی زیاترە, لەو پارەیەش ٢٦ ملیۆنی تەنها بۆ مێسی یە. ریاڵ مەدرید بۆ وەرزی رابردوو ٥٦٦.٥٣  ملیۆنی ساڵانەی لە موچەدا خەرج دەکرد بەڵام بۆ ئەم وەرزە گەیشتووەتە ٦٤١ ملیۆن. ئەتڵەتیکۆ مەدریدیش بودجەی موچەی زیادی کردووە لە ٢٩٣ ملیۆنەوە بۆ ٣٤٨.٥ ملیۆن.

ریزبەندییەکە بەم جۆرەیە

 

  1. بارسێلۆنا ٦٧١.٤٢ ملیۆن یۆرۆ
  2. ریاڵ مەدرید ٦٤١.٤٢ ملیۆن یۆرۆ
  3. ئەتڵەتیکۆ مەدرید ٣٤٨.٥ ملیۆن یۆرۆ
  4. سیڤیلیا ١٨٥.١٦ ملیۆن
  5. ڤیاریاڵ ١٠٨.٥٩ ملیۆن
  6. ئەتلەتیک بلباو ١٠٣.١٨ ملیۆن
  7. ریاڵ بیتس ١٠٠.٣٥ ملیۆن
  8. ریاڵ سۆسیداد ٨١.١٤ ملیۆن
  9. ئیسپانیۆل ٦٨.٧٤ ملیۆن

 

بابەتی زیاتر

Back to top button