ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

ماڕادۆنا: من مێسی م فێری لێدانی راستەوخۆ کرد

یاریگا-دیێگۆ ماڕادۆنا دەڵێت ئەو هۆکاری گۆڵەکانی لیۆنێل مێسی یە بە لێدانی راستەوخۆ.

مێسی لە ساڵانی سەرەتایدا توانای جێبەجێکردنی لێدانی راستەوخۆی نەبوو بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا بووە یەکێک لە باشترین جێبەجێکارەکان و ماڕادۆناش خۆی بە هۆکارەکەی دەزانێت. دیێگۆ وتی “کاتێک من راهێنەری بووم، مێسی لە باشترین کاتی خۆیدابوو چونکە بە ئاسانی دەیتوانی لە پێنج یاریزان تێپەڕبێت. تەنیا کێشەی لێدانی راستەوخۆی هەبوو، هەموو جارێک پاش مەشقەکان ئەومان بەتەنیا دەهێشتەوە و مەشقی زیاترمان پێدەدا بۆ لێدانی راستەوخۆ و سەرەتا تۆپی لە ستونی گۆڵ دەدا، دواتر پێم وت کە لە ناوەڕاستی تۆپەکە بدات بەڵام وتی هەر بەوجۆرە ئەنجامی دەدەم کەچی تۆپەکە هەرجارە و بەلایەکدا دەڕوات منیش داوام لێکرد لەسەر هەمان شێواز بەردەوام بێت و مەشقی زیاتر بکات تا گەیشتە ئەوەی لێدان لەدەست نەدات”.

ماڕادۆنا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠ راهێنەری مێسی بوو لە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و ئێستاش بووەتە راهێنەری یانەی خیمایسیا لە خولی پلە یەکی ئەرژەنتینی.

بابەتی زیاتر

Back to top button