ئیتاڵیائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

ریزبەندی قازانجی یانەکان لە گواستنەوەی یارییەکان دا

یاریگا-یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی زۆرترین داهاتی هەبووە لە گواستنەوەی یارییەکانی وەرزی رابردوودا لەسەر ئاستی سەرجەم یانەکانی ئەورووپا.

لیڤەرپوول سەرەڕای ئەوەی دووهەمی پریمەرلیگ بوو بەڵام داهاتی لە مان سیتی پاڵەوانی خولەکە زیاتر بووە بە ١٥٢ ملیۆن پاوەند بەرامبەر بە ١٥٠ پاوەند بۆ مانچێستەر سیتی.

بەهۆی دارایی بەهێزی ئینگلتەرا و رکابەری بەهێز لەسەر گواستنەوەی یارییەکان، قازانجی دارایی ئینگلتەرا زیاتر لە دوو هێندەی خولەکانی دیکەیە. لە ریزبەندی یانە گەورەکانی ئەورووپادا بارسێلۆنا ١٣٠ ملیۆن پاوەند داهاتی بووە و بایەرن ٨٧ ملیۆن پاوەند و یوڤێنتۆس سەرەڕای کڕینی رۆناڵدۆ تەنها  ٧٦.٥ ملیۆن پاوەند. ریاڵ مەدرید لە پلەی دەیەمی ریزبەندییەکە دێت.

لەسەر ئاستی خولەکان بە تێكڕای یانەکانی پریمەرلیگ ١٢٣ ملیۆن پاوەند بووە بەرامبەر بە ٥٦ ملیۆن پاوەند  بۆ یانەکانی لالیگا و ٥٢ ملیۆن پاوەند بۆ یانەکانی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا. هەرچی فەڕەنسایە بە جیاوازییەکی زۆر لەدوایە بە ٢٧ ملیۆن پاوەند بۆ هەر  یانەیەک.

 

تەواوی ریزبەندییەکە  بە ملیۆن پاوەند

١- لیڤەرپوول – ١٥٢

٢- مان سیتی – ١٥١ ملیۆن

٣- چێڵسی – ١٤٦ ملیۆن

٤- تۆتنهام – ١٤٥ ملیۆن

٥- مان یونایتد – ١٤٣ ملیۆن

٦- ئارسناڵ – ١٤٢ ملیۆن

٧- بارسێلۆنا – ١٣٠ ملیۆن

٨- ئێڤەرتۆن – ١٢٩ ملیۆن

٩- وۆڵڤەرهامپتن- ١٢٧ ملیۆن

١٠-ریاڵ مەدرید – ١٢٥ ملیۆن

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button