ئیسپانیا

رامۆس چاوی لە ٢٠٠ یارییە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا

یاریگا-سێرجیۆ رامۆس دەیەوێت تا یاری ژمارە ٢٠٠ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەردەوام بێت، ئەمەش پاش ئەوەی شەوی رابردوو ژمارە پێوانەییەکەی ئیکەر کاسیاسی یەکسانکردەوە.

رامۆس یاری ژمارە ١٦٧ی بە درێسی ئیسپانیاوە ئەنجامدا کاتێک ٤-٠ لە دورگەکانی فارۆی یان بردەوە. ناوبراو دوای یارییەکە بۆ مارکا وتی “ریکۆردەکان بۆ ئەوەکران کە بشکێندرێن، هیوادارم ئەم بەردەوامی و گەرم و گوڕی و پڕ ئومێدییەم لەگەڵ ئیسپانیا هەروا بەردەوام بێت و بگەمە یاری ژمارە ٢٠٠. ئەمە ئامانجمە و هەمیشە دەبێت ئامانجی بەرزت هەبێت”.

لە پلەی سێهەمدا دوای رامۆس و کاسیاس، زاڤی هێرناندێز دێت بە ١٣٣ یاری. هەروەها بەرگریکارە ٣٣ ساڵەکە لەم هەفتەیەدا چووە ریزی ١٠ گۆڵکاری مێژوویی ئیسپانیا سەرەڕای ئەوەی هەرگیز لە هێڵی پێشەوەدا یاری نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button