ئیتاڵیائینگلتەرا

رۆبێرتۆ مارتینێز: یەکەمجارە لوکاکو هێندە بەدڵخۆشی ببینم

رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا خۆشحاڵە بە گەڕاندەوەی خەندە بۆسەر لێوی رۆمیلو لوکاکو پاش گواستنەوەی بۆ ئینتەرمیلان.

پاش دوو ساڵی پڕ لە هەڵدێر سەرەنجام لوکاکو مانچێستەریونایتدی جێهێشت و ئێستا لە کامپی یارییە خۆئامادەکارییەکانی پاڵاوتنەکانی یۆرۆیە لەگەڵ بەلجیکا.

مارتینێزی را‌هێنەر بە لە یارییەکەی بەرامبەر سکۆتلەندا وتی “ئەمە یەکەمجارە هێندە خۆشحاڵ و ئازاد بیبینم، لە کەمپەکانی پێشووماندا، بیرم نایەت هەرگیز بەوجۆرە پڕسەرنج و دڵخۆش و ئامادە بینیبێتم بۆ پەیوەندیکردن بە یانەیەکی نوێ وە. رۆم یەکێکە لەو یاریزانانەی هەمیشە ناوەندی گرنگی پێدان بووە لەلایەن میدیاکانەوە لە ١٦ ساڵییەوە، ئەو زۆر مەبەستیەتی کە بتوانێت لەگەڵ ئینتەر و هەروەها هەڵبژاردەکەی ئاستێکی باش نیشان بدات”.

هێرشىەرە بەلجیکیییەکە لە مانگی هەشت دا، بەرامبەر بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بۆ ئینتەرمیلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button